کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

0
399

SNN-

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە ورایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى و پلەکانى گەرماش بە (1-2 ) پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە، 27ی تەمموزی 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this