وەزارەتی دارایی عێراق مۆڵەتی پێنج ساڵ دەداتە فەرمانبەران

SNN-
وەزارەتی دارایی عیراق رێكاری پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵ بە فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی حكومەت دەردەكات و دەڵێت: ئەو فەرمانبەرەی مۆڵەت وەردەگرێت دەتوانێت لە کەرتی تایبەت کاربکات
بەگوێرەی نوسراوێكی بەشی یاسایی لەوەزارەتی دارایی، ئەو كەسانەی كە خزمەتی ڕاستەقینەیان لە كارەكەیاندا هەیە كە لە ساڵێك كەمتر نەبێت، دەتوانن مۆڵەتی پێنج ساڵ بەبێ موچە وەربگرن، هەروەها دەتوانرێت فەرمانبەر بۆئەو ماوەیە لە شوێنەكانیان دابنرێت لە چوارچێوەی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرە، هەروەها مۆڵەتەكەش بۆ مەبەستی خانەنشینی ئەژمار دەكرێت، بەو مەرجەی فەرمانبەر بەشدارییەكانی خانەنشینی بە تەواوی بدات.
لە نووسراوەکەدا هاتووە کە ئەو فەرمانبەرەی مۆڵەت وەردەگرێت دەتوانێت لە کەرتی تایبەتدا کاربکات ئەوەش وەک حاڵەتێکی تایبەت لە یاسای فەرمانبەرانی دەوڵەت.


More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



