
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی گشتیی وڵات و ئەرکەکانی پەرلەمان لەم قۆناغەدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە بەتایبەت بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەن.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵ و پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆدەنگیی لایەنەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکی سەقامگیریی وڵاتە. پێویستە هەموومان هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان بدەین و بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی رێککەوتنە سیاسییەکان هەنگاوبنێین.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


