حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خسته ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەتا ئەو رۆژەی پشتمان بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەبەست بۆ دابینکردنی مووچە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم نەبووە و هەموو مانگێک مووچەی تەواوەتی هاونیشتمانیانی دابین کردووە، ده‌شڵێت: “حکوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین له مووچه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى تهمموز،، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا به فه‌رمى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خسته ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق كه تێیدا هاتووه، “پرسی مووچەی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان گرنگترین بابەت و ئەولەوییەت بووە، لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەتا ئەو رۆژەی پشتمان بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەبەست بۆ دابینکردنی مووچە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم نەبووە و هەموو مانگێک مووچەی تەواوەتی هاونیشتمانیانی دابین کردووە”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پێشه‌وا هه‌ورامانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئێستا کە داهاتی نەوت بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی کوردستان نەماوە، حکوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە، لەم پرسەدا ئێمە هەموو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردووە و پابەندییەکی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندووە و تا ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بووە بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق هەرچی زووە مووچەی مووچەخۆران بنێرێت و لەمە زیاتر ئەم پرسە دوا نەکەوێت”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم یه‌كه‌مین راگه‌یه‌نراوى فه‌رمیه كه تێیدا حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسیاریه‌تى دابه‌شكردنى مووچه له‌سه‌ر شانى خۆى لاده‌بات و ده‌یخاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق. هاوكاتيشه له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانى شاندى هه‌رێم بۆ بانگهێشتكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشى جێگیركراوى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


