هاووڵاتییانی عێراق دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئەم وڵاتانە بکەن

0
457

SNN

بە پێی نوێترین پۆلێنکردن، پاسپۆرتی عێراق لە پلەی سێیەمی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە پێی پۆلێنەکە کە ماڵپەڕی “پاسپۆرت ئیندێکس” بڵاویکردووەتەوە، هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانێت بە بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی حەوت وڵات بکات و 34 وڵاتیش لەکاتی گەیشتندا ڤیزە وەربگرێت.

لاوازترین پاسپۆرتیش هی ئەفغانستانە و پاسپۆرتی سوریاش لە پلەی دووەمدا دێت.

ئەنگۆلا، کۆمۆرۆس، جیبۆتی، ئەسیوبیا، گانا و مۆزەمبیق لە نێو ئەو وڵاتانەدان کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانێت بە بێ ڤیزا سەردانیان بکات.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this