
مووچە
SNN
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رەوانە کردنی بودجەی هەرێم لە بەغدا دوو گرفتی سەرەکی لەپێشە، باسی لەوەشکرد بەم نزیکانە حکومەتی فیدڕاڵ برێک پارە بۆ مووچە رەوانە دەکات.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: لەئێستا دوو ئەگەر لەبارەی مووچە لە ئارادایە و لە بارەوە قسەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە، ئەوەش کە ئایا پشکی هەرێم لە بودجە دەنێردرێت یاخود 800 ملیار رەوانەدەکرێت وەک پێشینەوە و دواتر پاکتاو دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دوو گرفتی هەیە، یەکەمیان دەبێت دیوانی چاودێری دارایی وردبینی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم بکات و لە سەدا 50ی بگەڕێتەوە بۆ عێراق، دووەم بابەت بریتیە لە گرێبەستی کۆمپانیاکانی نەوت کە پێشتر لەسەدا 56ی بۆ کۆمپانیاکان چووە و عێراقیش ئەمەی قەبوڵ نییە.
ئاشکراشی کرد، کە سەرباری ئەوانەش قسەی لەگەڵ چەند کەسێکی ئاگادار کردووە و پێدەچێت لەم رۆژانەدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
لەبەشێکی لێدوانەکەیدا عەلی حەمەساڵح وتی، بە داخەوە ئەوەی لەئێستادا قسەی لەبارەوە ناکرێت داهاتی ناوخۆی هەرێمە، کە نزیکەی 330 ملیار دینار بووە و ئەوەی ئاخۆ هیچ داهاتی دیکە نییە، ئایا داهاتی نەوتی نییە، هیچ بڕەنەوتێک نەپاڵێوراوە و نەوت بە تەنکەر نەنێردراوەتەدەرەوە، کە بە دڵنیاییەوە نەوت پاڵێوراوە و بە تەنکەریش هەناردەکراوە، بەڵام پێویستە لەبارەی داهاتەکەوەیە روونکردنەوە بدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


