شاندی هەرێم لەگەڵ وەزيری دارايی عێراق کۆدەبنەوە

0
1152

SNN

بڕيارە ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ تەيف سامی وەزيری دارايی عێراق کۆببنەوە، سەرۆکی شاندەکەش دەڵێت “بڕياردراوە راستەوخۆ پارە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە”.

بەپێی زانيارييەکانی SNN: دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو شاندی هەرێم له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتن، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ تەيف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە”.

هاوکات، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: بەپێی ئەو کۆنوسە هاوبەشەی ئێستا واژۆکراوە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا هيچ ئيلتيزامێک لەسەر هەرێم نەماوە، بڕياردراوە دەستبەجێ پارە بۆ حکومەتی هەرێم بنێردرێت، وتيشی “تەمەنا دەکەم هەفتەی داهاتوو لەدوای گەيشتنی تەمويلەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت”.

راشيگەياند: رۆژی دووشەممە دەگەڕێينەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لايەنی ياسایی ياسای نەوت و غاز، دەشڵێت “شاندەکە پێکدێت لە هەريەک لە فەرسەت ئەحمەد وەزيری داد، کەمال محەمەد وەزيری سامانەسروشتييەکان، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و تيمێکی فەنی و ياسای”.لايەنی حکومەتی عێراقيش نوسينگەی سەرۆکوەزيران و ئەمينداری گشتی و وەزارەتی نەوتی عێراق بەشدار دەبن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this