
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم پابەندی رێککەوتنی تایبەت بە نەوت نەبووە و بەقاچاغبردنی نەوتیش بەردەوامە.
موعین کازمی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەریە نیوز رایگەیاند، تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە تەواوی بەندەكانی رێككەوتنی تایبەت بە نەوت و بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە بۆیە هەركات حکومەتی عێراق ئامادەبوو بۆ وەرگرتنی 400هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم، ئەوا دەبێت هەرێمی كوردستان تەنها پابەندی بەرهەمهێنانی نەوت بێت و رادەستی حکومەتی عێراقی بکات.
راشیگەیاندووە، دەبێت حکومەتی عێراق شایستەکانی سەرجەم پارێزگاکان بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانەوە بدات، بەو مەرجەی ھەمووان پابەند بن بەو رێککەوتنانەی کە کراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



