
SNN-
لە چوار مانگی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە مەکسیک 249 کەس گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی CNN، وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک بڵاویکردووەتەوە کە پلەکانی گەرما لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا لە مەکسیک نزیکەی 45 پلەی سەدی بووە، لە نێوان 19ی ئادار تا 22ی تەمووزدا 249 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە ویلایەتی نویڤۆ لیۆن تۆمار کراوە کە 100 حاڵەت بووە، لەسەدا 92،4ی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرما لێدانەوە بووە و ئەوانی دیکەش بەهۆی تینوێتییەوە بووە.
ئەوە لە کاتیکدایە لە هەمان مانگەکانی ساڵی رابردوودا، 38 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی لە رادە بەدەری پلەکانی گەرماوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدابوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



