“بڕیارێكی رەسمی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دۆلار دادەبەزێت”

نەرمین مەعروف
SNN
دکتۆر نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق ناچارە ئەو دۆلارەی لە پارەی نەوت دەستیكەوتووە بیگۆڕێتەوە بە دینار، ئەمەش وادەکات نرخی دۆلار دابەزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، كەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی مەركەزییەوە و ئەو پڕوپاگەندانەی لەبازاڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەن كاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عیراقی و نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرز كردووەتەوە، لەکاتی ئێستادا بڕیارێكی رەسمی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دۆلار تا رادەیەك دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
وتیشی “حكومەتی عیراق ناچارە ئەو دۆلارەی لە پارەی نەوت دەستیكەوتووە بیگۆڕێتەوە بە دینار، بۆ ئەوەی مووچە و پڕۆژەكانی پێ جێبەجێ بكات، ئەمەش وادەكات خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا زۆربێت و نرخەكەی دابەزێت”
روونیشی کردەوە، جێبەجێكردنی رێكارەكانی بودجە جارێكی دیكە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت، چونكە لە یاسای بودجەدا یەك دۆلار بە هەزار و 300 دینار، واتا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر كراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



