SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل دەکاتە پارە و بەرزترینی دەگاتە 5 ملیۆن دینار، بڕیارەکە ئۆتۆمبێلی سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیر و پەرلەمانتاران دەگرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەکانیان بەڕێژەی %50 رەش دەکرێت دەبێت پێنج ملیۆن دینار بدەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی جامەکانیان بەڕێژەی%40 رەش دەکەن پارەکەی دەگاتە سێ ملیۆن و 500 ھەزار دینار و رێژەی %30ش پارەکەی دەگاتە دوو ملیۆن و 500 ھەزار دینار.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، ئەو بڕیارە ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامەکانیان و وەزیر و بریکارەکان و ھەروەھا سەرۆکی دەستەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان و راوێژکاران دەگرێتەوە
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



