“پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە پچڕاوە”

وەزارەتی پێشمەرگە
SNN-
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، هۆشداری دەدات لە خراپی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و دەڵێت:”پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە پچڕاوە و ڕێز و حورمەت نەماوە، وەزعێکی زۆر خراپە.”
لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، بریکاری وەزیری پێشمەرگە فەرمانێکی دەرکردووە و وتویەتی، دەبێت پشکی یەکێتی و پارتی لە وەزارەتی پێشمەرگە 57٪ بۆ پارتی و 43٪ بۆ یەکێتی بێت. منیش بە نووسراوی فەرمی وەڵامم دایەوە. ئەو دەسەڵاتەی نییە بڕیارێکی لەو جۆرە بدات و 50 بە 50 کاتی خۆی و لە دۆخێکی سیاسیدا بڕیاری لێدراوە.”
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیارەکەی بریکاری وەزارەت کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی و هێزەکانی 70و 80 ش دەبێت، کاریگەریشی لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەشتن دەبێت کە بە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان و هاوپەیماناناوە، هەشت لایەن واژووی کردووە.”
راشیگەیاندووە، بریکاری وەزارەت دەڵێت وەکو پارتی 50 بە 50 قبوڵ ناکەین، یەکێتیش دەڵێت 57 بە 43 قبوڵ ناکەین، بۆیە دواجار کێشەی تر دروست دەبێت و ئێستاش پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە پچڕاوە و ڕێز و حورمەت نەماوە، وەزعێکی زۆر خراپ هەیە لە نێو وەزارەتەکە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


