
بایکۆتی پزیشکان
SNN
بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە، وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە بایکۆتکردنی دەوام بکەن.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی پلەبەند ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئێمە وەک زیاتر لە 600 پزیشکی گەنجی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان و شار و شارۆچکەکانی سنووری سلێمانی، بەرواری 1ی ئاب، لە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 44 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی کۆتا مووچە و ناڕوونی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 6 و 7، بریارماندا لەپای بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دواکەوتنی مووچەکانمان، دەوام بایکۆت دەکەین تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجی دەکرێت.
ئەوەشیان خستەڕوو کە دەست بەجێ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 6 و 7 نەکرێت و دابەشکردنی مووچە ڕێکنەخرێتەوە، لە بایکۆتکردنی دەوام بەردەوام دەبن.
ڕاشیانگەیاند بایکۆتکردنەکە سەرجەم نەخۆشخانەکانی ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی فریاکەوتنەکانی ناو شار و دەرەوەی شار، بنکە و مەڵبەندە تەندروستیەکان و سەنتەرەکان دەگرێتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



