
مستەفا کازمی
SNN- عیماد جەباری
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رازی بووە فەریقی روکنی فڕۆکەوان ئەنوەر حەمە ئەمین بکرێتە سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای عێراق.
بەهۆی بوونی کەیسی گەندەڵی لەچەند گرێبەستێکی کڕینی چەکدا و بۆئەوەی تێوە نەگلێت لەلێکۆڵینەوە، ئەو فەرماندە فڕۆکەوانە کوردە رەوانەی خانەنشینیی کرا لە 24ی مانگی شوباتی ساڵی 2019دا.
بەپێی زانیارییەکانی SNN فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین رازی بووە بەوەرگرتنی ئەو پۆستە لەسەر پشکی پارتی کە پێشتر لای بابەکر زێباری بوو.
لەمانگی کانونی دووەمی ساڵی پاردا بەبڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیوا (شەهاب جاهد حەمەخان زەنگەنە) کە ئەویش فەرماندەیەکی کوردە و پارتییە، لەجێگای فەریق (ئەنوەر حەمە ئەمین) وەکـ فەرماندەی گشتیی (هێزی ئاسمانیی عێراق) دەست بەکاربوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان ناوبراو فەرمانی بۆ دەرچووە لەلایەن وەزیری بەرگری بەوەکالەتی عێراقەوە، بەڵام هێشتا دەستبەکار نەبووە لەپۆستەکەیدا.
ئەنوەر حەمە ئەمین لەساڵی 2008ەوە تاوەکو 2019 فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بووە، خەڵکی ناحیەی سەرگەڕانە لەکەرکوک، ساڵی 1978 کۆلێژی سەربازی بەپلەی مولازم تەواوکردووە و لەکوت دەستبەکاربووە.
ساڵی 2008 دەکرێتە فەرماندەی هێزی ئاسمانی تاوەکو لە24ی شوباتی 2019 رەوانەی خانەنشینی دەکرێت.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



