دیاله: تووندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه هه‌ڵكشاوه
SNN
سه‌رۆكى لقى دیاله‌ى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا رێژه‌ى ئه‌نجامدانى تووندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه له پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ڵكشاوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى ئاب، سه‌ڵاح مه‌هدى، به‌ڕێوه‌به‌رى لقى دیاله‌ى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاندن، “له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2023دا رێژه‌ى ئه‌نجامدانى تووندوتیژى خێزانى له عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زيادیكردووه، له‌نێو ئه‌م جۆره تووندوتیژیه‌شدا، تووندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه له هه‌ڵكشاندایه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا رێژه‌ى هه‌ڵكشانه‌كه چه‌نده؟ به‌ڕێوه‌به‌رى لقى دیاله‌ى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق ئاشكراى كردووه، “رێژه‌ى تووندوتیژیه‌كه له ساڵى 2023دا بۆ 10% به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كه كه پیاوان رووبه‌ڕووى تووندوتیژى ده‌روونى و جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا خێزانه‌كانیشیان رووبه‌ڕووى تووندوتیژى ده‌بنه‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ، “هۆكارى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووندوتیژى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپى دۆخى دارایی و هه‌ڵكشانى ویستى مرۆڤ بۆ پێداویستیه‌كانى ژیان”.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى تووندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان سه‌ڵاح مه‌هدى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “رێژه‌ى تووندوتیژى پیاوان به‌رامبه‌ر ژنانیش به‌هه‌مانشێوه كه‌م نییه، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه زۆرێك له قوربانیه‌كان روو ناكه‌نه بنكه‌كانى پۆلیس به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى سكاڵا، به‌هۆى نامۆبوونى په‌نابردنه به‌ر یاسا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تووندوتیژى”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



