
كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گه‌یشتووه به‌و بڕیاره‌ى كه رۆژى 25ى شوباتى 2024 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌شڵێت: “سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رواره‌كه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى ئاب، دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “دواى راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌میان،سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا له رۆژى 25ى شوباتى 2024 هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت”.
له‌باره‌ى به‌سه‌رچوونى واده‌ى یاسایی كاركردنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه مانگى كانونى دووه‌مى 2023 له‌ڕووى یاساییه‌وه به‌سه‌ر ده‌چێت، دڵشاد شه‌هاب وتیشى: “رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو واده‌ى ته‌واو بوونى ته‌مه‌نى یاسایی كۆمسیۆن ته‌نیا 15 رۆژه، ئه‌م كاته‌ش به‌س نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنێك، بۆیه به‌ڵێ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ته‌مه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق درێژ بكرێته‌وه هه‌م له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، هه‌میش بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ئێستادا هه‌ڵبژاردن له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌یه‌كه‌وه بۆ گرنگییه‌كى واقیعى گۆڕاوه، چونكه په‌یوه‌سته به هه‌رێمى كوردستان و قه‌واره‌كه‌یه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن”.
به وته‌ى دڵشاد شه‌هاب، “دیاریكردنى ئه‌م به‌رواره به‌شێكى ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌كى یه‌كێتی و پارتیه كه له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو”.
ئه‌مه سێیه‌مین جاره كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كات. له رابردوودا دوو جار واده‌كه دیاریكراوه و به‌هۆى نه‌بوونى كۆده‌نگى سیاسى له‌سه‌رى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


