
مووچە
SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت، وە لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە ئەو بابەتە چارەسەر دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: “ئێمە ئەوەی لەسەر شانمان بووە لە قەزیەی داهاتی ناوخۆ، داهاتی نەوت لە پێدانی هەموو تەفاسیلات و بەرچاو ڕوونیەک کردوومانە، حکومەتی عێراقی هەموو داواکاریەکانی جێبەجێکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام دەبێت حکومەتی عێراقی ئیلتیزام بکات بە پرۆژە یاسای بودجەوە کە لە پەرلەمانەوە دەرچووە.”
وتیشی، “ئەمە لە قاڵبدانی هەرێم نیە، بەڵکو غەدرێکە لە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە کاتێکدا هەرێم تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە.”
وتیشی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت، وە لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە ئەو بابەتە چارەسەر دەکات.”
لە پرسیاری ئەوەی کەی دەتوانن کێشەی مووچە خۆران و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، پێشەوا هەورامی دەڵێت “،تا حکومەتی عێراق ئیلتیزام نەکات بە پرۆژە یاسای بودجەوە، ئەم کێشەیە چارەسەر نابێت.”
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



