SNN
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە دادگا ئەو چوار تۆمەتەی ڕەتکردەوە کە لە دژی تۆمارکراون و پەیوەستن بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 و هێرشی لایەنگرانی بۆ سەر کۆنگرێس لە 6 ی یەکی 2021دا.
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە گەیشتە واشنتنی پایتەخت و لە دادگای فیدرالی لە بەردەم مۆکسیلا ئوپادیایا دادوەری دۆسيەکە ڕەتیکردەوە ئەو چوار تۆمەتەی ئەنجام دابێت کە بریتین لە “پیلانگێڕی بۆ فێڵکردن لە ئەمریکا، پیلانگێڕی بۆ ڕێگریکردن لە پرۆسەیەکی فەرمی، رێگری و هەوڵی رێگریکردن لە پرۆسەیەکی فەرمی، پیلانگێڕی لە دژی مافەکان”.
لە دانیشتنەکەدا دادوەری دۆسیەکە رایگەیاند: دانیشتی داهاتوو لەسەر ئەم تۆمەتانە لە 28 ی مانگی هەشت دەبێت، وە سەرۆکی پێشووی ئاگادارکردەوە بابەتی ئەم تۆمەتانە لەگەڵ شایەتحاڵەکان باس نەکات و ئەگەر مەرجەکانی دادگا پێشێلبکات، ئەوا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەدرێت.
رۆژی 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەدوای وتارێکی ترەمپ چوونە ناو کۆشکی سپی و پشێویان نایەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



