
SNN-
بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، پیدانی سەموون لە بری ئارد بە هاووڵاتییان لە سێ ناوچەی بەغدا دەستپیدەکات ئەگەر سەرکەوتووش بێت لە پاریزگاکانی دیکەی عێراقیش جێبەجی دەکرێت.
حەیدەر نوری، بەرێوەبەری کۆمپانیای گشتی دانەوێلەی عێڕاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دابەشکردنی سەموون لە بری ئارد لە سێ ناوچەی یەرموک، زەیونە و مەنسور لە بەغدا بە شێوەی تاقیکاری دەستپێدەکات ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوش بێت لە تەواوی عێراق جێبەجێ دەکرێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر شکستی هێنا ئەوا دابەشکردنی ئارد دەستپێدەکاتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە رێژەی ئاردی دابینکراوی حکومەت بکەن پرۆسەی دابەشکردنی سەموون لە بری ئارد جێبەجی دەکەن بۆ هەر کەسێک مانگانە بڕی 90 سەموونی پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر کەسێکیش وەرینەگرت دەتوانێت ئارد وەربگرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



