
فازڵ نەبی
SNN
بريکاری پێشووی وەزارەتی دارايی عێراق رايگەياند: رێکەوتنەکانی هەرێم و بەغدا پڕن لە بۆمب، ئەوەی باسکراوە تەنيا خاڵی گشتييەو نەچونەتە ناو وردەکارييەوە.
فازڵ نەبی بريکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا بە رووداوی راگەياند: هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا سەرکەوتوونەبووە، بەغدا پابەندنابێت بە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم، دەيەوێت بە بەرنامە هەرێم لاوازبکات.
وتيشی “دەبێت حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت لەبەغدا و فشار بکات و هەرەشەی کشانەوەی وەزيرەکانی بکات”.
فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەشکرد: ياسايەکی نەوت و غاز لە عێراق دەردەچێت کە دەست وپێی هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە، هەر بۆيە نابێت پەلە بکەين لەسەر ياساکە.
ئەمەش لەکاتێکدايە، ئەمڕۆ شەممە وەفدێکی پارتی بەمەبەستی گفتودۆکردن لەسەر پڕۆژەياسای بودجە و پڕۆژەياسای نەوت و غاز سەردانی بەغدايان کردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


