“كێشه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆتایی دێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى ده‌ركردنى رێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه كێشه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه له هه‌رێمى كوردستان له مانگه‌كانى داهاتوودا نامێنێت، ده‌شڵێت: “كێشه‌ى مووچه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “له مانگه‌كانى داهاتوودا كێشه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه له هه‌رێمى كوردستان نامێنێت، به‌تایبه‌ت كه رێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه ده‌چنه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا و له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى رێنماییه‌كانى یاساى بودجه ده‌چنه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه؟ فازل نه‌بى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له لەماوەی هەفتەیەکدا رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە گشتاندنیان بۆ دەکرێت، واته كێشه‌ى مووچه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووتر وه‌زاره‌تى دارایی له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى ته‌مووزى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم قهرزاداره و ئێستا كه مانگى ئابه سه‌رقاڵى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌غدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بڕى 598 ملیار دینارى وه‌ك پێشبینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه كرد.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



