
SNN
بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی هەرێم، پێشبينييەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رايگەياند: سبەينێ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 50 پلەی سەدی.
کەشناسی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاوەکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
راشيگەياند: سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێ، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەوەش پلۆەکانی گەرما لە ئيدارەی گەرميان دەگاتە 50 پلەی سيليزی.
ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمجۆرەدەبێت:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
سۆران: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


