هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ كه‌ركوك ئاشكرا بوو

كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له كه‌ركوك | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى نه‌وت
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى ئاب، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته شارى كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارێزگاكه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه عاسم جیهان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌ریاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و پشكنین و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له دۆخى چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى له كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانیان”.
سه‌ردانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و وه‌زیره‌یه بۆ كه‌ركوك له‌دواى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له 25ى ئازارى ئه‌مساڵ كه له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك به‌ره‌و به‌نده‌رى جه‌یهان هه‌نارده ده‌كرا و رۆژانه 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكى هه‌نارده ده‌كرد جگه له نه‌وتى كێڵگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى میدیاكانى عێراق، “یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بریتیه له تاوتوێكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌كانى عێراق له‌ڕێگه‌ى وڵاتى ئه‌رده‌نه‌وه كه بریتیه له رۆژانه 10 بۆ 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و ئه‌م مانگه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئه‌و رێژه نه‌وته‌ى كه عێراق ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌رده‌نه‌وه هه‌نارده‌ى بكات ته‌نیا 7٪ى نه‌وتى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
46 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
46 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



