“پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق دوابخرێت”

هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN
رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق دوابخرێت، له‌باره‌ى هۆكاره‌كه‌شى ئاشكراى كرد، “كۆتایهاتنی ویلایەتی كۆمیسیاران یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كان”.
به‌پێى هه‌موارى دووه‌مى یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و بڕیارى حكومه‌تى عێراق، بڕیاره رۆژى 18ى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له ته‌واوى پارێزگاكان به كه‌ركوكیشه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ 8ى ئاب، رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر زارى شاره‌زایانى سیاسى بڵاویكرده‌وه، “ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه رۆژنامه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، “بەشدارینەكردنی رەوتی سەدر و بابه‌تى پەیوەست بە وادەی كۆتایهاتنی ویلایەتی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كه 7ى كانونى دووه‌مى 2024 كۆتایی دێت له‌و هۆكارانه‌ن كه ئه‌گه‌رى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاد ده‌كات”.
له‌و باره‌یه‌وه جەواد یەساری، ئەندامی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به رۆژنامه‌كه‌ى راگەیاندووە، “پێشبینی دەكەین هەڵبژاردن دوابخرێت، هۆكاری سەرەكیش, كۆتایهاتنی وادەی ویلایەتی كۆمیسیارانە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا”.
هاوكات وەلید زوبەیدی، شارەزای هەڵبژاردن له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، “دواخستنی هەڵبژاردن په‌یوه‌سته به ناكۆكیە سیاسییەكان”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



