ئاشكرابوو حكومه‌تى هه‌رێم خۆى له پشت دواكه‌وتنى ناردنى پشكى بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه‌یه

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئاب، رایگه‌یاند، سكاڵاكهى حكومه‌تى هه‌رێم له دادگاى فیدراڵى هۆكاره بۆ دواكه‌وتنى ناردنى پشكى بودجه‌ى هه‌رێم.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو سه‌لام زوبه‌یدى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر رایگه‌یاند، “هۆكارى سه‌ره‌كى دواكه‌وتنى ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق بریتیه له‌و سكاڵایه‌ى كه خودى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر به‌شێك له بڕگه و مادده‌كانى یاساى بودجه تۆماریكردن به بیانووى نا دهستووريبوونیان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و سكاڵایه به‌ربه‌ستیان دروستكرد و به‌و هۆیه‌وه حكومه‌تى عێراق نه‌یتوانى له‌كاتى خۆیدا پشكى هه‌رێم له بودجه ره‌وانه بكات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى پشكى هه‌رێم ده‌نێردرێت و كۆتایی به كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه دێت؟ سه‌لام زوبه‌یدى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌فته‌ى داهاتوو ته‌واوى رێنماییه‌كانى بودجه ده‌چنه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه و سكاڵاكه‌ش یه‌كلا بووه‌ته‌وه و چیتر پشكى هه‌رێم له بودجه له‌كاتى خۆیدا ده‌نێردرێت”.
قسه‌كانى سه‌لام زوبه‌یدى له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى ته‌مووزى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم قهرزاداره و ئێستا كه مانگى ئابه سه‌رقاڵى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌غدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بڕى 598 ملیار دینارى وه‌ك پێشبینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه كرد.
هاوكات له‌ماوه رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێم له دادگاى فیدراڵى سكاڵاى له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم تۆمار كرد، دوێنێ سكاڵاكه یه‌كلا كرایه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



