زیاتر له 9 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروستده‌كرێن

یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى دیوان له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، 9 هه‌زار و 4 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون دروستده‌كه‌ن بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “سودمه‌نده‌كان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناده‌ن تاوه‌كو نه‌چنه ناو شوقه‌كان و كه كلیلیان وه‌رگرت مانگانه 100 بۆ 170 هه‌زار ده‌ده‌ن”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ 8ى ئاب، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى دروستكردنى نۆ هه‌زار یه‌كه‌ى بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان راگه‌یاند. له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر توانا به‌شیر،به‌ڕێوه‌به‌رى دیوان له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “ژماره‌ى ئه‌و یه‌كانه‌ى كه دروستده‌كرێن 9 هه‌زار و 4 یه‌كه‌یه و بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانه، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌ت لێى سوودمه‌ند ببن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا قيسته‌كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵدا ده‌درێت؟ به‌ڕێوه‌به‌رى دیوان له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “له ماوه‌ى 25 ساڵدا كه‌سى سوودمه‌ند قیسته‌كه ده‌دات و تاوه‌كو نه‌شچێته ناو شوقه‌كان ده‌ستبه‌دانه‌وه‌ى قیسته‌كه ناكات”.
به وته‌ى توانا به‌شیر، “قه‌باره‌ى قیستى یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان به‌پێى رووبه‌ره‌كه‌یانه و له‌نێوان 100 بۆ 170 هه‌زار دینارى مانگانه‌دا ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى دیوان له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌ت ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سودمه‌ند بن، به‌ڵام مه‌رجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه هیچ خانوویه‌ك به‌ناوى كه‌سى داواكاره‌وه نه‌بێت و خێزاندار بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


