هەواڵێکی خۆش لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندرا

0
971
مامۆستایه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانى عێراق | فۆتۆ: SNN

عەلی حەمەسەعید-SNN

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی داریی و ئابوری کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کراوە ئاماژە بەوەکراوە کە لەدوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆنوسێکی هاوبەشمان پەسەندکرد بۆئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست بۆ ئەومەبەستەش پێویستیان بەبڕی چوارملیارو255ملیۆن دیناری دیکە دەبێت.

بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی لای SNNەوە واژووی ( ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی لەسەرە ئەوەخراوەتەڕوو، پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری پەروەردە و کۆکردنەوەی داتا وزانیاری لەسەر بابەتی مامۆستایانی وانەبێژ هەردولا ڕێککەوتین لەسەر کۆنوسێک کە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست.

ئاماژەبەوەشکراوە، بۆئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست پێویستییان بەبڕی چوارملیارو 255هەزار دیناری دیکە دەبێت بۆ ئەوەی بخرێتە سەر کۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.

هەر لەو نوسراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆتا کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پەروەردە ناوەڕۆکی کۆنوسەکەمان واژوو کرد کە پێشنیاردەکەین مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this