کۆمپانیای دانە غاز بەرھەمی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

0
371

SNN

کۆمپانیای دانا غاز لە راگەیەنراوێکدا روونیدەکاتەوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکەیان بە رێژەی %25 کەمیکردووە و بۆ 83 ملیۆن دۆلار دابەزیوە لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو کە 111 ملیۆن دۆلار بووە، پاشەکشەش لە دەرئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و ئەو داکشاندنە زیادەیە بووە کە لە فرۆشتنی غازی ھەرێم کردوویانە، بەجۆرێک کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە فرۆشتنی غازی کۆندێنسەیتی بە لایەنە ناحکومییەکان لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی تری نەوت کە لە ھەرێم کاردەکەن بەرھەمھێنانی نەوتیان راگرتووە.

راشیگەیاندوە، داھاتی کۆمپانیاکە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی %22 دابەزیووە و گەیشتووەتە 222 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا 284 ملیۆن دۆلار بووە، ھۆکارەکەشی گەڕاندوەتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت وغاز لە بازاڕەکانی جیھاندا،ھەروەھا زیادبوونی بەرھەمی کۆمپانیاکە لە ھەرێم و دابەزاندنی خەرجی بەکاربردن بە رێژەی %15 رۆڵی ئەرێنی ھەبوو لە سنوردارکردنی کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت.

دانە غاز ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دواییانەدا کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم 101 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە سەرەڕای ئاڵنگاریە بەردەوامەکانی ناوخۆیی عێراق، ھەروەھا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کراوە بۆ پاکتاوکردنی سەرجەم شایستە نەدراوەکان لە زووترین کاتدا، بە پێچەوانەی کارپێکەرانی تر لە ھەرێم پرۆسەکانی بەرھەھێنانی کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم بەبێ بچڕان بەردەوام بووەو تەواوی بەرھەمەکەی لەناوخۆ بەکاربراوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this