
شەقامی ١٢٠ی هەولێر
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، جگە لە کامێرا جێگیرەکان، کامێرای گەڕۆکیش لە شەقامە خێراکان دانراوە و شۆفێران جگە لە خێرایی زیادە، ئەگەر بە خێرایی کەمتر لە 60 کیلۆمەتریش بڕۆن سزادەدرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوای لە شۆفێران کرد ئاگاداربن، چونکە هەموو شەقامە خێراکان لە ژێر کۆنترۆڵدان و هەموو سەرپێچیەك تۆماردەکرێت.
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، تکایە لە شۆفێران دەکەین لە پێناو سەلامەتی خۆتان وسەر و ماڵتان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە کە ئەم کارانە لە شەقامە خێراکاندا قەدەغەن:
1/ ڕەماش لێدان وتەنگاوکردنی شۆفێرانی تر بۆ کردنەوەی ڕێگا.
2/ وەستان وچاوەڕێکردن لەسەر شەقامی خێرا.
3/ هەڵگرتن ودابەزاندنی سەرنشین یان کاڵا.
4/ کڕین وفرۆشتن وکاری دەستگێڕی.
5/ ڕۆیشتنی بارهەڵگر لەلاینی چەپ ولاینەکانی ناوەندی ڕێگا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و تەنها ڕێگاپێدراوی بۆ لاینی لای ڕاستە و بەخێراییەک کە ئەوپەڕی 80 کیلۆمەتر بێت لەکاتژمێرێک.
6 / لێخوڕین وڕۆیشتنی هەر سوارۆیەك کە خێرایی لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک کەمتر بێت.
7/ زیکزاک و پەنتەڕناش و پێشبڕکێ.
8/ ڕۆیشتنی ئامێرەکانی بیناسازی وکشتوکاڵی (دۆزەر شۆڤڵ، گرێدەر، تراکتۆر، دەڕاسە، عادیلە (باگوردان) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، و تەنها دەبێت بەفلات بگوازرێنەوە.
9/گەڕانەوە بەبەگ تەنانەت بۆ چەند مەترێکیش قەدەغەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


