“پارتى به نهێنى گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و له‌نێو باره‌گاكه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان كار ده‌كات”

قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى \ SNN
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان ئاشكرایده‌كات كێ له‌پشت مانه‌وه‌ى پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه‌یه به وه‌كاله‌ت له پۆسته‌كه‌ى و ده‌شڵێت: “پارتى به نهێنى گه‌ڕاونه‌ته‌وه باره‌گاكه‌یان له كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان سه‌رقاڵى كاركردنن”.
حه‌سیبه عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى بانگه‌شه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كورستان ده‌كات له‌باره‌ى هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك و چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:” ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یڵێن له‌باره‌ى كه‌ركوك و هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك شتێكى دووره له راستیه‌وه و ته‌نیا بۆ میدیایه، چونكه ئه‌و حزبه به‌نهێنى گه‌ڕاونه‌ته‌وه باره‌گاكانیانى له شارى كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان سه‌رقاڵى كار كردنن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌شڵێت: “ئه‌وان ئه‌ڵێن: كه‌ركوك داگیر كراوه ناگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌ى بۆ به‌نهێنى له‌ناو باره‌گاكه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن؟! ئه‌و سوپایه‌ى ئه‌وان به داگیركه‌ر ناویده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌و سوپایه كه له مووسڵ كارى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌و سیستمه‌یه كه له موسڵ و نه‌ینه‌وا ئه‌وان شه‌ڕى پۆست و پله‌ى تێدا ده‌كه‌ن”.
حه‌سيبه عه‌بدوڵا ئاشكراشیده‌كات، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به رێككه‌وتنێكى نهێنى بووه‌ته هۆكارى مانه‌وه‌ى راكان جبورى له پۆسته‌كه‌ى” و ده‌ڵێت: “راكان جبورى له كۆتا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام پارتى به رێككه‌وتنێكى نهێنى بووه هۆكارى مانه‌وه‌ى له كه‌ركوك”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هۆكارى ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌یه كه له‌لایه‌ن راكان جبوریه‌وه له كورد و پێكهاته‌كانى تر‌ى كه‌ركوك ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى كه‌مال كه‌ركوكى ده‌یڵێت: ته‌نیا بۆ میدیایه ده‌نا ئه‌و خۆى به‌شێكه له هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


