
كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیاى داناغاز رایگه‌یاند، به‌ره‌هه‌هێنانى غازى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 6% زیادیكردووه و ئاشكراشیده‌كات، “له چاره‌گى دووه‌مى ساڵى داهاتوودا پڕۆژەی ”خۆرمۆر 250” تەواو بکرێت”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئاب، بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆمپانیاى داناغاز رایگه‌یاندووه، “به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 6% زیادیكردووه و زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی تێچووی کارپێکردنى بە رێژەی 15% بووە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری دابەزینی نرخی نەوت”.
له‌باره‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنان و فراوانكردنى وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له‌بوارى غازى سروشتی‌دا كۆمپانیاكه ئاشكراى كردووه، “پێشبینيده‌كه‌ن كه له چاره‌گى دووه‌مى 2024دا پرۆژه‌ى (خۆرمۆر 250) ته‌واو ببێت، كه وه‌به‌رهێنانى غازى هه‌رێم ده‌باته قۆناغێكى نوێوه”.
داناغاز یه‌كێكه له هاوبه‌شه‌كانى هاوبه‌شبه‌ندى (کۆنسێرتیۆم)ی پێرڵ پێترۆلیۆم و له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكرایكردووه، “هاوبه‌شه‌كانى نێو کۆنسێرتیۆمه‌كه بڕى 101 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك شایسته‌ى دارایی وه‌به‌رهێنانه‌كانیان وه‌رگرتووه”.
له‌باره‌ى قازانجى كۆمپانیاكه‌شه‌وه داناغاز ئاشكراى كردووه، “قازانجى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیان 83 ملیۆن دۆلار بووە ، ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت كه بڕى قازانجیان 25% دابه‌زیوه، چونكه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2022دا بڕى 111 ملیۆن دۆلار قازانجیان كردووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


