په‌یامێك له هێزه‌كانى دژه تیرۆره‌وه له‌باره‌ى تێپه‌ڕینى 9 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى مه‌خمور

هێزه‌كانى دژه تیرۆرى كوردستان له كاتى ئۆپراسیۆندا | فۆتۆ: CTG Kurdistan
SNN
هێزى تایبه‌تى دژه تیرۆرى كوردستان به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 9 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنى مه‌خمور له‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعش و پاراستنى شارى هه‌ولێر له كه‌وتن په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، بەر لە 9 ساڵ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی دژەتیرۆر داستانێکی بێ وێنەیان تۆمارکرد، کاتێک هەمووان دەستەوەستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری رادەستی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کرابوون”.
رۆژى 10ى ئابى 2014، گروپى تیرۆریستى داعش ته‌نیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شارى هه‌ولێره‌وه دووربوون، چونكه هێرشیان كرده سه‌ر مه‌خمور، هێزه‌كانى دژه تیرۆرى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبه‌ڕووى تیرۆریستانى داعش بوونه‌وه له مه‌خمور و توانیان قه‌زاكه ئازاد بكه‌ن و هه‌ولێریش له كه‌وتن رزگار بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزى تایبه‌تى دژه تیرۆرى كوردستان په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “بەر لە 9 ساڵ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی دژەتیرۆر داستانێکی بێ وێنەیان تۆمارکرد، کاتێک هەمووان دەستەوەستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری رادەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کرابوون و تەنها چەند کیلۆمەترێک لەنێوان رێکخراوەکە و هەولێری پایتەختدا هەبوو، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیان شارەکە بپارێزن و شارۆچکەی مەخمور بە کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵ بکەنەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



