وه‌زیرى دارایی عێراق چى له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له بودجه ده‌ڵێت؟

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، وه‌زیرى دارایی عێراق وتویهتى: له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه و له‌دواى 15ى ئابه‌وه پشكى بودجه‌ى هه‌رێم وه‌ك خۆى ره‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى ئاب، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆیه‌كى خۆى و ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراقى ئاشكرا كرد له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو و وتى: “كاتێك له وه‌زیرى دارایی عێراقم پرسى كه بۆچى پاره‌ى ته‌واوه‌تى بۆ مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى نه‌ناردووه؟ وتى: من هێشتاش به رێنماییه‌كانى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 كارده‌كه‌م كه ده‌ڵێت: پشكى هه‌رێم یه‌ك له‌سه‌ر 12یه، چونكه من هێشتاش رێنمایی جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌م پێنه‌گه‌یشتووه”.
به وته‌ى سۆران عومه‌ر، “له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا كه‌ى پشكى هه‌رێم ده‌نێرێت؟ وه‌زیرى دارایی عێراق وتویهتى: له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كانى یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق راسته‌وخۆ ته‌واوى پشكى هه‌رێم ده‌نێردرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى پشكى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى ده‌گات؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “له‌دواى 15ى ئابه‌وه پشكى هه‌رێم وه‌ك چۆن له یاساى بودجه‌دا هاتووه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌نێردرێت، وه‌زیرى دارایی به‌ڵێنیداوه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه رووبدات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى ناكه‌ن، چونكه ئه‌وه كارێكى پێچه‌وانه‌ى یاسایه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



