واده‌ى داخستى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان راگه‌یه‌نرا

هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN
سه‌رۆكى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى 13ى ئاب، ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان داده‌خرێت، ده‌شڵێت: “له ماوه‌ى 15 رۆژدا پشكنین بۆ ئه‌ستۆپاكى كاندیده‌كان ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئاب، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق رایگه‌یاند، “كۆمسیۆن لە 15ی تەمووزی رابردووەوە دەرگای بۆ ئەو كەسانە كردەوە كە دەیانەوێت خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كاندید بكەن و لە رۆژى 13ی ئاب دادەخرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى قۆناغى دواى داخستنى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن چیه؟ عیماد جه‌میل وتیشى: “دوای داخستنی دەرگای كاندیدكردن، ماوەی 15 رۆژ پشكنین بۆ ناوی كاندیدەكان دەكرێت لەڕووی هەڵوێستی یاسایییانەوە سەبارەت بە رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، ئیفادەكانیان، دەستپاكیان و پێگەی ئەمنییان”.
له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و هاوپهیمانیهتانهى كه تۆمار كراون، به‌و پێیه‌ى ده‌رگاى تۆماركردنى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان داخراوه، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “50 هاوپەیمانی ناویان تۆماركردووە”.
سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق ئاشكراشیده‌كات، ” 296 حزبیش رەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنەی كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، پێش ئەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری بۆ قەوارە و هاوپەیمانی و حزبەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا دابخەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


