واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ته‌مموزى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرا بوو

0
11229
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ لە 18 بۆ 25 ی ئەم مانگە بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە رەوانەبكات بەگوێرەی یاساى بودجه‌، ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پشكى هه‌رێم، حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى ته‌مموزى فه‌رمانبه‌ران راده‌گه‌یه‌نێت”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئاب، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “لەدوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان پشكی خۆی بەگوێرەی یاسای كارگێڕیی دارایی بە تەواوی وەردەگرێت، كە مانگانە تریلیۆنێك و 250 ملیار دینارە بەبێ داهاتی ناوخۆ”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ته‌مموزى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت؟ د.نەرمین مەعروف وتى: “وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان 18 بۆ 25ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی پارەش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی  مانگى ته‌مموز”.

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى پاكتاوكردنى حساباتى دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تائێستا رووننییە شێوازی پاكتاوكردنی پارەی مانگەكانی رابردوو لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی چۆن دەبێت، لەكاتێكدا بەغدا نزیكەی دوو تریلیۆن و 500 ملیاری ناردووە، بەڵام پشكی هەرێمی كوردستانی ئەم مانگانەی خەرج نەكردووە”.

به‌ وته‌ى د. نه‌رمین مه‌عروف، “ئەگەر هەیە بەغدا نەتوانێت هەموو ئەو پارانەی هەرێمی كوردستان كە لەلایەتی جگە لە بودجەی مانگانە بە یەك گوژمە بنێرێت به‌هۆى نه‌بوونى نه‌ختینه‌”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this