
دیمه‌نێك له سروشتى ئامێدى له باشوورى كوردستان | فۆتۆ: WMC
SNN
سكرتێرى پارتى سه‌وزى كوردستان ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى گرانكردنى نرخى كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ملیۆنان دار مه‌ترسى وشكبوونیان له‌سه‌ره، ده‌شڵێت: “به تووندى دژى ده‌وه‌ستینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئاب، ملكۆ بازیانى، سكرتێرى پارتى سه‌وزى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له ئێستادا 225 هەزار باخ لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بوونى هەیە، بەهۆی گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر خاوەنەکانیان لەلایەن وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، نزیکەى سێ ملیۆن دار، گوڵ و چیمەن مەترسى وشکبوونیان لەسەرە”.
سكرتێرى پارتى سه‌وزى كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌كرد “به تووندى دژى ئه‌م هه‌وڵه ده‌وه‌ستنه‌وه”، و وتیشى: “بڕیارە حکومەت نرخى واتێک کارەبا لەسەر باخەکان بۆ 167 دینار زیادبكات. ئێمە واژووی خاوەن باخ و دانیشتوویى سیتیەکان کۆدەکەینەوە و بە تووندی لە دژی گرانکردنی نرخی کارەبا دەوەستینەوە”.
به وته‌ى ملكۆ بازیانى، “ئەگەر بڕیاری گرانکردنی نرخی کارەبا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، باخەکان وشک دەبن و لە ئەنجامدا رێژەى سەوزایى لە هەرێمی کوردستان کەمدەکات، بەهۆی ئەوەی باخەوانان نەتوانن پاره‌ى كاره‌با بدەن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



