
SNN-
وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە یەکشەممە قەدەغەی سەر بەکارهێنانی تێلیگرام لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەڵدەگیرێت.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دوای بەدەمەوەهاتنی کۆمپانیای ئەپلیکەیشنی تێلیگرام بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی لایەنە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی داتا و زانیاری هاووڵاتییان دەبەن و ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و چەند کەناڵێکی فەرمی خۆی بۆ پەیوەندییکردن لەگەڵ عێراق بناسێنێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەوان دژی ئازادی رادەربڕین نین، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی هەموو کۆمپانیاکان کە خاوەنداری ئەپلیکەیشنەکانی پەیوەندییەکان دەکەن رێز لە یاسا و ئاسایشی وڵات و زانیاری بەکارهێنەرانی بگرن.
رۆژی 6ـی ئابی 2023 وەزارەتی گەیاندنی عێراق بلۆککردنی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرامی رایگەیاند و وتی: بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و داتا و زانیارییە کەسییەکانە، چونکە دەرکەوتووە کە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکە زانیاریە کەسییەکانی هاووڵاتییان دزەیپێکراوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


