دیوانى چاودێرى دارایی عێراق پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م فایله داراییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمدا ده‌كات

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
شاندێكى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق له ماوه‌ى 10 رۆژدا پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م فایله داراییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمدا ده‌كات و بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقيش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا ده‌یه‌وێت جگه له داهاتى نه‌وت و گومرگى، رسومات و باجیش له هه‌رێم وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى ئاب، فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له به میدیاكانى عێراق راگه‌یاند، “هۆكارى سه‌ره‌كى نه ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق بریتیه له‌وه‌ى هێشتا رێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌رنه‌چوون، هه‌ركات ده‌ربچن پشكى هه‌رێم ده‌نێردرێت”.
به وته‌ى فازل نه‌بى، “كێشه‌یه‌كى نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات” و ده‌ڵێت: “هه‌رێمى كوردستان پێیوایه كه به‌غدا ته‌نیا داهاتى نه‌وتى و 50%ی به‌ته‌واوه‌تى ده‌وێت، به‌ڵام به‌غدا كۆى داهاتى نانه‌وتى گومرگى و باج و روسماتیشى ده‌وێت، ئه‌مه‌ش كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروستده‌كات”.
هاوكات میدیاكانى عێراق ئاشكراشیان كرد، “تیمێكى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق له هه‌ولێره به‌مه‌به‌ستى پشكنینى داتا و ئامار و خه‌رجیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 2022 و شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى 2023”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاكانى عێراق، “شانده‌كه ماوه‌ى 10 رۆژ له هه‌رێمى كوردستان ده‌مێننه‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانیان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایی عێراق هاوبه‌شیان پێبكه‌ن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








