” ناردنی شاندی نالێهاتوو بۆ بەغدا بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردی لەباربردووە”

SNN
ماڵپەرێکی بەریتانی ئاماژە بەوەدەکات، ناکۆکی و دابەشبوونی سیاسی لە هەرێم بووەتە هۆی ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵ نەوت و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات، باس لەوەش دەکات ناردنی شاندی نالێهاتوو بۆ بەغدا بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردی لەباربردووە.
لە راپۆرتێکدا ماڵپەری میدل ئیست ئای بەریتانی باسی لەوە کردوە، هەرێم بەهۆی ناکۆکی و دابەشبوونی سیاسی ناوخۆوە زیاتر لاواز بووە، ئەمەش وایکردووە حکومەتی فیدراڵی عێراق بە خێرایی کۆنتڕۆڵی نەوت و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم دۆخە پاشەکشەیەکی بەرچاوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، کە لە دوای 2013ـەوە بانگەشەی ئابووری سەربەخۆ دەکرد و پاشانیش ریفراندۆمی ئەنجامدا.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: دامەزراندنی وەزیر و پەرلەمانتاری نەشیاو و ناردنی شاندی نالێهاتوو بۆ بەغدا بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردی لەباربردووە.
هەر لەو رووەوە روونیشی کردووەتەوە: گەندەڵی سیاسی و ئیداری و دارایی لە هەرێمدا، زیاتر هۆکار بووە لە لاوازکردنی قەبارەی هەرێم و دانانی کاندیدی ناشایستەش بۆ پۆستە فەرمییەکانی حکومەتی فیدراڵی، چ وەک پەرلەمانتار یان وەزیر یان دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، هەمیشە بەرژەوەندی گەلی کوردستانی لاوازکردوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









