
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (FOX) رایگەیاند، هێزی ئەمریکا سەبارەت بە دراوەکەی کە دۆلارە لە کەمبوونەوەدایە و دەشڵێت: من تەنها باسی بەهای دراوەکەمان ناکەم، باس لە قەبارەی دراوەکەمان دەکەم، کە لە سەرانسەری جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ترەمپ روونیشی دەکاتەوە “کاتێک سەیری فڕۆکەخانەکانمان دەکەیت، دەروازەکانی وێستگەکانمان، ڕێگا خراپەكان، شەقامە تێكشكاوەكانمان و هەموو شتێکی تر، ئێمە لە وڵاتێکی جیهانی سێیەم دەچین”.
وتیشی، “ئێمە شتێکی زۆر بەهێزمان هەیە، ئەویش دۆلارە، بەڵام ئاوڕێک بدەنەوە، کە ئێستا چی ڕوودەدات لەگەڵ وڵاتانی دیکە، کە مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن و دەزانن چین دەیەوێت بە دراوی یوان جێگەی بگرێتەوە و ئەمەش لە کاتێکدا لە ئێستادا خەڵک بیر لەم بابەتە دەکەنەوە”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









