
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و كارى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق به ره‌زامه‌ندى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و له چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌ى 2023دا هه‌ڵده‌ستن به دامه‌زراندنى 50 هه‌زار ده‌رچووى به‌شه جیاوازه‌كان.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى بڵاویكرده‌وه، “وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌ڵده‌ستن به دامه‌زراندنى 50 هه‌زار ده‌رچوونى به‌شه جیاوازه‌كان به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییانه‌ى كه له وه‌زاره‌ته‌كاندا دروستبووه”.
له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى دامه‌زراندنه‌كه و شێوازه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئه‌و كه‌سانه‌ى داده‌مه‌زرێنرێن وه‌ك وانه‌بێژ كارده‌كه‌ن و بۆ ده‌چووى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانه، به‌ڵام پێشینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پسپۆڕیان له به‌شه زانستیه‌كاندا هه‌یه و كۆ نمره و ساڵى ده‌رچوونیش یه‌كێكه له پێوه‌ره‌كان”.
به وته‌ى غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ” وه‌زاره‌ته‌كان داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى په‌روه‌رده له به‌غدا، ڕه‌سافى 1 و 2 و 3 و كه‌رخى 1 و 2 و 3 و نه‌ینه‌وا و زیقار، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، مسیان، سه‌ڵاحه‌دین و موسه‌نا كردووه كه داتاى ئه‌و شوێنانه‌یان بۆ بنێرن كه ده‌یانه‌وێت پڕیبكه‌نه‌وه”.
دابه‌شكارى دامه‌زراندنه‌كه یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان و به‌پێى زانیاییه‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانى دابه‌شكارییه‌كه بریتیه له چڕى دانیشتوان و پشكى تایبه‌ت دانراوه بۆ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌سوكارى شه‌هیدان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









