
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و ماوەی دوو رۆژ دەمێنێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە بەغدا و هەرێمی کوردستان.
پێشتریش پێشەوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەکان هاکان فیدان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پرسی ئەمنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.
سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، لە ٢٥ـی ئادارەوە بەهۆى بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە .
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









