میدیاى توركیا چه‌ند نهێنیه‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن

كۆبوونه‌وه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN
میدیاكانى توركیا ئاشكرایده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا جگه له به‌رپرسانى حكومى هه‌رێم چاوى به مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌كه‌وێت، ده‌شڵێن: “هاكان فیدان داواى له به‌رپرسانى عێراق كردووه پارتى كرێكارانى كوردستان به فه‌رمى به گروپێكى تیرۆریستى بناسێن”.
دوێنێ سێشه‌ممه 23ى ئاب، هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به سه‌ردانێكى فه‌رمى و له‌سه‌ر داواى عێراق گه‌یشته به‌غداى پایته‌خت، له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، هادى عامرى، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در، خه‌میس خه‌نجه‌ر، كه‌سایه‌تى دیارى سوننه‌كانى عێراق كۆبوه‌وه. بڕیاره له هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبێته‌وه.
میدیاكانى توركیا له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان و ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند نهێنیه‌كیان ئاشكرا كرد. پێگه‌ى ته‌ره‌ته هه‌به‌رى توركى ئاشكراى كرد، “هاكان فیدان داواى له به‌رپرسانى عێراق كردووه پارتى كرێكارانى كوردستان به فه‌رمى وه‌ك گروپێكى تیرۆریستى بناسێنن”.
هاوكات پێگه‌ى مێدیا سكۆپ، وتارێكى سینه‌م گورورى بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان كه تێیدا هاتووه، “هاكان فیدان جگه له به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم، چاوى به مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌كه‌وێت”.
“پرسى ده‌ستپێكردنه‌وى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه یه‌كێكى تر له‌و پرسانه‌ى كه هاكان فیدان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا تاوتوێى كردووه”، به‌پێى میدیاكانى توركیا.
له‌و باره‌یه‌وه د. ئارزوو یڵماز، پسپۆڕى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به مێدیا سكۆپى راگه‌یاندووه، “پێموایه له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى فیدان هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رێككه‌وتوون”.
بڕیاره كۆتایی مانگى داهاتوو، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا سه‌ردانى عێراق بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌ردانى فه‌رمى سه‌رۆككۆمارى توركیا بۆ عێراق له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بۆ پۆسته‌كه‌ى.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









