
SNN-
لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتارێکدا باس لە کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی دەکات و دەڵێت:”ھەموو پێشبینی و خوێندنەوەکان، بەو ئاڕاستەیەن کۆنگرەیە دەبێتە کۆنگرەی بنیاتنانەوەی یەکێتی و دەبێتە ھێمای تێپەڕاندنی ئاستەنگی ناوخۆیی و ڕووکردنەوە خەڵک و جەماوەر، ئیتر بەھەموو لایەک دەڵێت یەکێتی قۆناغی داکشانی خۆی تێپەڕاند”.
سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان لە نووسینەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت:” یەکێتی بەم کۆنگرەیە ھەستانەوە و روو لە ھەورازکردن و سەرکەوتنەوەی خۆی خێراتر دەکات، بنیاتنانەوە و ھەستانەوە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک دەستپێدەکاتەوە”.
دەشڵێت:” پێدەچێت ساڵی (2023) ساڵی وەرچەرخان و بنیاتنانەوە گرنگەکانی (ی.ن.ک) بن، نەک بڕیاردان بگرە تەنھا بیرکردنەوەش لەبەستنی پێنجەمین کۆنگرە ، دەربڕینی بوێرییەکی شۆڕشگێڕانەی یەکێتییانەیە، ھەمان ئەو بوێری و ئازایەتیەیە کەسەرۆک مام جەلال لە ڕۆژانی ھەرەسدا یەکێتی پێ دروستکردوو و ھەمان ئەو ھزر و نەترسیەیە کە شۆڕشێکی نوێی پێ ھەڵگیرساند”.
لە بەشیكی دیکەی نوسینەکەیدا سەرکەوت زەکی ئاماژەی بەوەکردووە کە لە مێژوی خۆیدا، یەکێتی ھێزێکی داھێنەری بە جورئەتی شۆڕش بووە، ھەر ئەمەش لە (١٦) ساڵی تەمەنی کاری ڕێکخراوەییدا گەیاندییە لوتکەی سەرکەوتن ، بەڵام بێگومان ھێزێکی بێ ھەڵەی بێ کەمتەرخەمیش نەبووە، بۆیە ھەر کاتێک جڵەوی ڕەوتە شۆڕشگێڕییەکەی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوە شل کردبێت، زیانی بە خۆی و ڕەوتە سیاسیەکەی و بە کۆمەڵگە و ئاستە جیاوازەکانی بەرەوپێشبردنیشی گەیاندووە.
“ساڵانێکی کەمە، دوای تەمەنێک لە داکشان، ھەنگاوەکانی بەرەو چاکسازی نێوخۆیی، خۆتوندکردنەوەو و نوێبوونەوە دەنێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی ھەم خۆی گرفتار کردوو ھەم کۆمەڵی کوردەواریشی توشی ئاستەنگ کرد” سەرکەوت زەکی وای نووسیوە.
دەشڵێت:”لەچوارچێوەی وتارێکدا نامەوێت ئاوڕ لە تەواوی ئەوبڕگە و جومگانە بدەمەوە کە ئەستەمە لە دوو توێی دوو کەوانەدا وەک مێژوو بیان نووسمەوە، بەڵام بەلامەوە گرنگە ئەوە بڵێم ھەرکاتێک (ی.ن.ک) لە ڕیفۆرمی نێوخۆی و سیاسەتی جەماوەری دروست و ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دوور کەوتبێتەوە، بە دیوێکی تردا جڵەوەکەی بۆ ڕەوتی کۆنسەر ڤاتیستی ناو کۆمەڵ شلکردبێت، ھەمووان پێکەوە باجی گەورەمان داوە بۆیە لە ساتە وەختێکدا، لەبەر دەم دوو ھەڵبژاردن و کێشە گەورەکانی عێراق و ھەرێم داین، بڕیاری بەستنی کۆنگرە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ بوێرییەکانی چرکە ساتەکانی بڕیاردان لە دامەزراندنی (ی.ن.ک) و ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و ئەمان گەیەنێتەوە ئەو بڕوایەی کە یەکێتی ھێزی ئیرادەی خەڵک و ھێزی بڕیارە قورسەکانە. یەکێتییەکان حیزبەکەیان وەک کەرەستەیەک بۆ سەرخستنی قەزیە گەورەکەیان دەوێت و بۆ ئەوە قوربانیش دەدەن و ڕیفۆرم دەکەن و بڕیاری شۆڕشگێڕانەیان پێدەدرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









