
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە جیا لەشاری ھەولێر بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەستنی پێنجەم کۆنگرە و ڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران کۆببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەستنی پێنجەم کۆنگرە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە وتەی سەعدی ئەحمەد پیرە، کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکان دیاریکردنی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەکرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە دەشڵێت، کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی تا چەند رۆژێک پێش کۆنگرە بەردەوام دەبن.
ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی وەك وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دیاریكرا
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لیژینەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە پێکدێت لە سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی رێکخستن و بۆردی ناوەندی کاروباری یاسایی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات.
هەروەها میدیای فەرمی یەکێتیش بڵاویکردووەتەوە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، بەستنی پێنجەمین کۆنگرە و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەبن.
بڕیارە رۆژی 27ی ئەیلولی 2023، یەكێتی نیشتمانی كوردستان کۆنگرەی پێنجەمی خۆی ببەستێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









