بابه‌تى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان دووباره كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروستده‌كات

وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایده‌كات، کێشەی نەوتی هەرێم تەنیا بەرهەمهێنان و هەناردەکردن نییە، ده‌شڵێت: “گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى نه‌وتى هه‌رێم كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروستده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئاب، عەدنان جابری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “بەگوێرەی یاسای بودجەى ساڵى 2023ى عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێم نەوتەکەی رادەستی حکومەتی ناوەندى بکات، لە هەمانکاتدا حکومەتی ناوەندیش دەبێت نەوتەکە وەربگرێت، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه له ئێستادا به‌غدا رۆژانه نزیکەی 70 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم وەردەگرێت و لەناوخۆدا بەکاریدەهێنێت”.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه له ئێستادا بووه‌ته رۆژه‌ڤى میدیاكانى جیهان و كێشه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره و به‌غدا دروستكردووه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە پەیوەندیی بە حکومەتی ناوەند و تورکیاوە هەیە، هەر بۆیە حکومەتی هەرێم نەوتەکەی رادەستی حکومەتی ناوەند دەکات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كێشه‌كه كارگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌شنووسى یاساى نه‌وت و غاز ده‌بێت كه له ئێستادا گفتوگۆكان له‌باره‌یه‌وه گه‌رمن؟ عه‌دنان جابرى ده‌ڵێت: “به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و راستيهيى له سه‌ره‌وه باسم كرد ئەو کێشەیە کاریگەریی لەسەر یاسای نەوت و غاز نابێت”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “بابه‌تى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان كێشه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا” و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “کێشەی نەوتی ھەرێم تەنیا بەرھەمھێنان و ھەناردەکردن نییە، بەڵکو کێشەکە ئەو گرێبەستە نەوتییانەن کە لە ھەرێم کراون تەواو جیاوازن لەو گرێبەستانەی وەزارەتی نەوتی عێراق کردوونی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى تریش هه‌یه كه بریتیه له‌وه‌ى، چ لایەنێکیان خەرجکردنی شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن لە ئەستۆ دەگرن”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا، بڕیاره‌كه ئه‌نجامى سكاڵایه‌كى عێراق بوو كه تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خسته‌پاڵ توركیا به نایاسایی رێگه‌ده‌دات به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق. له ئه‌نجامدا دادگاى ناوبژیوانى پاریس قه‌ره‌بوونى ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلارى به‌سه‌ر توركیاد سه‌پاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








