“عێراق لە راگرتنی نەوتی هەرێم 50 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات”

SNN
لەدوای ئەوەی بە بڕیارێکی دادگای پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستێنراوە، لەلایەکەوە قازانجی بۆ عێراق هەیە هەروەک مامۆستایەکی زانکۆ وتوویەتی “ئێستا عێراق بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار قازانج دەکات”.
د. نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانكۆ و شارەزایە ئابووری لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ژێر ناونیشانی “ئێستا عێراق لە وەستانی هەناردنی نەوت لە رێگەی توركیا چەند قازانج دەكات؟”، نووسیویەتی، نرخی بەرمیلێك نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی تەمموز 78 دۆلار بووە، زەرەری دارایی عێراق لەو مانگەدا لە نێوان ئەوەی هەناردە كراوە و ئەوەشی لە بودجە دانراوە 136 ملیۆن دۆلارە، لەوكاتەی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە وەستاوە 400 هەزار بەرمیلە.
رایگەیاندووە، جیاوازی لە نێوان نرخی نەوتی عێراق و نەوتی هەرێم بە پێی حیساباتی كۆمپانیای دیلویت بۆ لێوردبوونەوە لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، هەشت دۆلارە بۆ بەرمیلێك، ئەوەش بەهۆی جۆری نەوتی كوردستان كە لە نەوتە قورسە ترشەكانە لەگەڵ تێچووی هەناردنەوە.
مەرسوومی وتوویەتی “عێراق لە دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم لە جیاوازی نرخ، مانگانە 99 ملیۆن دۆلار زەرەر دەكات، رسووماتی تێپەڕین و گواستنەوەش 87 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە”.
سەبارەت بەوەی ئایا عێراق لە راوەستانی نەوتی هەرێم قازانج دەکات؟ ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەکردووە، پوختەی ئەو پارەی عێراق لە دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم زەرەر دەكات مانگانە دەكاتە 50 ملیۆن دۆلار، ئەو زەرەرەش لەكاتی هەژمارکردنی ئەو داشكانەی هەرێم بۆ توركیای دەكات زیاتر دەبێت، بەو مانایەی ئێستا عێراق بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان مانگانە بە لایەنی كەم 50 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات، ئەوە لەو دۆخەی ئێستا كە بەپێی كۆتەكانی “ئۆپێك پڵەس”، دەبێت بەرهەمهێنانی نەوتەكەی كەم بكاتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









