عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌ى كرد به زیادكردنى باج و رسومات

SNN
ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتێک كه حەقی مووچەی خەڵکی نەبێت، نابێت بڵێیت: فەرمانبەران و مامۆستایان دەوامبکەن و باج و رسوماتیش وەردەگرم، دەشڵیت: ” هەڵەی کوشندەی حکومەتی هەرێم زیادکردنی باج و رسومات بوو لەسەرشانی خەڵک”.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی دەستلەکارکێشاوە پەرلەمانی کوردستان له پارچه نووسینێكدا سەبارەت بە مووچە و کێشەکانی نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان له بودجه‌ى 2023ى عێراق له‌لایه‌ن بەغداوە نوسیویەتی، “بۆ حکومەتێک کە حەقی مووچەی خەڵکی نەبێت، ناکرێت، بڵێیت، دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان دەوام بکەن، باج و رسومات و گومرگیش وەردەگرم، بەڵام مووچە لەسەر ئێمە نییە”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى قه‌باره‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یداته به‌غدا، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌وه‌شى نووسیوه، “هەرێمی کوردستان رۆژانە 95 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە حکومەتی ناوەند، دەبێت عێراق پەیوەستبێت بەیاسای بودجەوە، وەک چۆن دەبێت هەرێمی کوردستانیش پەیوەست بێت، زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە دەست حکومەتی هەرێمدایە، ئایا بۆ پاڵاوتن و فرۆشتن کۆی داهات چەندە؟”
ئه‌و په‌له‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یه ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەڵەی کوشندەی حکومەتی هەرێم زیادکردنی باج و رسومات بوو لەسەرشانی خەڵک، ئێستاش عێراق ده‌ڵێت: داهاتی ناوخۆتان 308 ملیار دینارە و لە پشکی هەرێم دەیبڕین”.
قسه‌كانى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 30ى ئابه و تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى هه‌ردوو مانگى ته‌مموز و ئابیان وه‌رنه‌گرتووه، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: “حكومه‌ت پاره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى نییه، چونكه هه‌نارده‌ى نه‌وت راگیراوه، ئێمه‌ش به ته‌واوه‌تى پشت به‌و پاره‌یه ده‌به‌ستین كه به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه. فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانى پارێزگاكانى تر‌ى عێراق له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌ربگرن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021








