
SNN
دوابەدوای رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی پێنج نهۆمی لە جوهانسبورگی ئەفریقای باشوور، لە ئەنجامی گەڕانی تیمە فریاگوزارییەکان تەرمی 60 کەس دۆزرایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، بینایەکی پێنج نهۆمی لە جوهانسبورگ بە تەواوەتی سووتاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە تائێستا تەرمی 60 کەس بە سووتاوی لەو بینایەدا دۆزراوەتەوە و گەڕان و پشکنین لە بیناکەدا بەردەوامە.
زیاتر لە 40 کەسیش بە هۆی سووتاوی و تەنگە نەفەسیەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
تائێستا هۆکاری ئەو رووداوە دیارنییە و بە وتەی بەرپرسانی بەرگریی شارستانی جوهانسبورگ لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا بیناکە بەتەواوەتی سووتاوە و لەناوچووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









