په‌یامێك له شیاع سودانییه‌وه بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌باره‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، به زووترین كات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان كیانێكى ده‌ستوورییه و ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه بپارێزین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاندێكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان سه‌ردانى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێرقیان كرد و به وته‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسى كێشه‌ى نه‌ناردنى مووچه و پشكى بودجه‌ى هه‌رێمیان كردووه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێممان كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتى: هه‌رێمى كوردستان كیانێكى ده‌ستوورییه و ئێمه ده‌یپارێزین و ده‌مانه‌وێت به‌هێز بێت”.
وتیشى: “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌ستى خسته سه‌رشانم و وتى: به‌مزووانه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن پاره‌ى مووچه ده‌نێرم”.
به وته‌ى ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، “شیاع سودانى لێى پرسیوه: ئایا مووچه‌ى مانگى ته‌ممموزتان وه‌رگرتووه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتویه‌تى: نه‌خێر”.
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتویه‌تى: له سه‌رو ئه‌وه‌وه یاسایه‌ك هه‌یه كه ناتوانێت پێشێلى بكات و راسته‌وخۆ پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت، چونكه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات، كاردانه‌وه دروستببێت و له دادگاى فیدراڵى كێشه‌ى نوێ بۆ هه‌رێمى كوردستان و خۆشى دروستبكرێت”.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیان نايشارێته‌وه كه، ” سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتوشیه‌تى: كێشه‌كان ته‌كنیكین و سیاسى نین، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم زیاتربێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان”.
قسه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتێكدایه كه، ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌غدا بوون گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و به‌پێى زانیارییه‌كانیش، “هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه نه‌كردووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى ئابه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ته‌نیا مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه و مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌مموز و ئابیان وه‌رنه‌گرتووه و له ئێستادا له چاوه‌ڕوانى دابه‌شكردنى مووچه‌دان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
ته‌مموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









